کەشناسی: گەرمای تاقەت پڕوکێن بەڕێوەیە
نهانیوز-هەواڵەکان
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، سبەینێ پلەکانی گەرما جارێکی دیکە ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن، بەو پێیەش بەرزترین پلەکانی گەرما لە گەرمیان تۆمار دەکرێت کە دەگاتە 43 پلە و هاوکات حاجی ئۆمەران بە 26 پلە فێنکترین ناوچەی هەرێم دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە 31ی ئایار بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت" ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەرز دەبێت بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
دەشڵێت" سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت. پلەکانی گەرما بە سێ بۆ چوار پلە بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی
دهۆک: 37 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 39 پلەی سیلیزی
سۆران: 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 43 پلەی سیلیزی
|