مەسەدە: باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەشێکی دانەبڕاوە لە جوگرافیای سوریا
نهانیوز-هەواڵەکان
مەسەدە جاریکی دیکە تەئکید لە پێکەوە ژیانی پێکهاتەکانی سوریا دەکاتەوە، ڕاشیگەیاند" گواستنەوە بۆ سوریایەکی فرەیی پێویستی بە بەشداریکردنی هەموو پێکهاتەکان هەیە لە بڕیاردان".
ئەنجومەنی گشتیی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات، دواین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، لەیلا قارەمان، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی، لە وتارێکدا وتی" گفتوگۆ و دانوستان باشترین بژاردە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئاستەنگەکان، ئاماژەی بەوەشکردووە، گواستنەوە بۆ سوریایەکی فرەیی پێویستی بە بەشداریکردنی هەموو پێکهاتەکان هەیە لە بڕیاردان".
پێشوازی لە بڕیاری هەڵگرتنی گەمارۆکانی ئەوروپا بۆ سەر سوریا کرد، وتیشی"بوژانەوەی ڕاستەقینە پێویستی بە بەشداریی هەموو سوورییەکان هەیە لە ئاوەدانکردنەوەدا".
جەختی لەوە کردەوە، باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەشێکی دانەبڕاوە لە جوگرافیای سوریا و داوای بەهێزکردنی ئاشتی مەدەنی و گەیشتن بە دادپەروەری ئینتقالی وەک دەروازەیەک بۆ چاکسازی دیموکراسی کرد.
داوای بەرەنگاربوونەوەی قسەی پڕ لە قینی کردەوە وجەختی لە کاری هاوبەش لە نێوان هەموو پێکهاتەکاندا کردەوە، بە تایبەت ئەوانەی کە پێێان دەوترێت کەمینە.
|