نهانیوز-هەواڵەکان
وەزارەتی تەندروستیی ڕایگەیاند، حاڵەتێکی دیکەی تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین تۆمارکرا، کە گەنجێکی تەمەن 29 ساڵە.
ئەمڕۆ هەینی 20ی ئایار وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەنراوێکدا بڵویکردەوە کە لە سنووری ئیدارەی راپرین تووشبوویەکی دیکەی تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی هاتووە، تووشبووەکە دانشتووی شارەدێی بۆسکین سنووری ڕانیە لە دەڤەری ڕاپەرین، پیشەی ئاژەڵدارە و بەرکەوتەی ئاژەڵی تووشبوو بووە.
هەروەها ئاماژەیداوە. دوای گومانلێکردن بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون و بوونی نیشانەکانی و چەندین ڕێکاری دەستنیشانکردن و چارەسەری پزیشکی گیراوەتەبەر، ئێستا تووشبووەکە لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێرییە و تەندروستی جێگیرە.
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوەکەیدا، داوا لە هاووڵاتییان دەکات و بۆ خۆپارێزی پەیڕەوی ڕێنماییە تەندروستییەکان بکەنەوە و لەکاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشییەکە لەسەر ئاژەڵ، پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگادار بکەنەوە.
هەروەها هاووڵاتییانی بەرکەوتووی بەخێوکردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ لە کاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، بەخێرایی سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن بێ دواکەوتن.
تاوەکوو ئێستا چوار حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون و سێ لە تووشبووەکان دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان، تەنیا یەکێک لە حاڵەتەکان، کە ئافرەتێکی تەمەن 45 ساڵ و دانیشتووی شارەدێی شێلادزێ سەر بە شاری ئامێدی بوو، بەهۆی خراپی تەندروستیی لە نەخۆشخانەیەکی دهۆک گیانی سپارد.