ئەردۆغان هەنگاوێکی مەترسیدار دژی هەسەدە دەنێت
نهانیوز-هەواڵەکان
ڕۆژنامەیەکی عەرەبی ڕایگەیاند" ئەردۆغان بارودۆخی ناوچەکە بەکاردەهێنێت بۆ کەم کردنەوەی دەسەڵاتی هەسەدە لە سوریا و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ دەسەڵاتی سوریا".
ڕۆژنامەی عەرەب، بڵاویکردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، بارودۆخی ناجێگری ناوچەکە بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی فشارەکانی لە دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات و دەسەڵاتی سوریا زیاتر بکات، بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوانیان.
ئاماژەبەوەشکراوە، ئاماجی ئەردۆغان ئەوەیە هەسەدە ڕێککەوتنەکە جێبەجێبکات بەبێ ئەوەی دڵنیابێت لە بەدەستهێنانی دەستکەوتەکانی، ئەمەش دەسەڵاتی هەسەدە لە سوریا کەم دەکاتەوە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەردۆغان هەوڵ دەدات لەگەڵ پەکەکە بگاتە ڕێککەوتن چەک دابنێنن بەمەش هەم لە سوریا و تورکیاش براوە دەبێت، لەلایەکی دیکەشەوە، پاڵپشتی ئەمریکا بۆ هەسەدە کەم بووەتەوە و فەڕەنسا و ئەڵمانیاش ناتوانن پشتگیری تەواوی پێشکەش بکەن ئەمەش فشارەکان دوبارە زیاتر دەکات.
|