کوردستان

لە ناوچەیەکی کوردستان تەقینەوەی مین قوربانی لێکەوتەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

لە سنوری قەزای پێنجوێن بەهۆی تەقینەوەی مینێکی پاشماوەی جەنگەوە حەوت کرێکار برینداربون و سێ لە بریندارەکان دۆخیان ناجێگیرە.

بەیانی ئەمڕۆ لە کێڵگەیەکی کشتوکاڵیی لە دەشتی کێلو لە سنوری قەزای پێنجوێن مینێکی پاشماوەی جەنگ بە حەوت کرێکاردا تەقیەوە.

ئەو حەوت کرێکارە سەرجەمیان بەهۆی تەقینەوەی مینەکە بریندار بون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی پێنجوێن کراون، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە سێ کەسیان رەوانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون.

بە گوێرەی زانیارییەکان کریکارەکان سەرقاڵی کۆکردنەوەی بەرهەمی کشتوکاڵیی بون و بۆمبێکی نەتەقیویان دۆزیوەتەوە و شێوەی نزیک بوە لە نارنجۆک و کۆن بوە، لەکاتی دەستکاریکردنیدا تەقیوەتەوە، کرێکارەکان سەرجەمیان خەڵکی سنوری قەزای سەیدسادقن و بۆ کرێکاری چونەتە پێنجوێن. 

 
2025-05-30
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.