کەشناسی: خۆڵبارین بەڕێوەیە و پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە سبەینێوە شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی ناوەراست و باشوری عێراق دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە".
ئەمڕۆ هەینی 30 ئایار کەشناسی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە "سبەی شەممە، شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی ناوەراست و باشووری عێراق دەگرێتەوە و خێرایی با لە ڕۆژدا بە خێرایی (30-40) کم/کاتژمێر چالاک دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ڕۆژی یەکشەممە و دوشەممە پلەکانی گەرما چەند پلەیەک لە سەرتاسەری وڵات بەرزدەبنەوە ".
سەبارەت بە کەشەهەوای ڕۆژی سێشەممە کەشناسی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە تۆز و خۆڵ لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور بەرز دەبێتەوە، هەروەها ئاراستەی با بەرەو باکووری ڕۆژئاوا دەبێت و خێراییەکەی بۆ (30 بۆ 40) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا چالاک دەبێت و پلەکانی گەرما چەند پلەیەک لە سەرتاسەری وڵات دادەبەزن.
|