کوردستان

هەواڵێکی خۆش بۆ هاوڵاتیان راگەیەنرا

نهانیوز-هەواڵەکان

لە ئێوارەی دوێنێوە بە شێوەیەکی ئەزمونی، پارێزگای هەولێر لەناو ئەپڵیکەیشنی ئەلیکترۆنی پسوڵەی خۆراک کارا کرا، بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراکی سلێمانیش دەڵێت"لە ئێستادا پرۆسەی نوێکردنەوەی زانیاری هاوڵاتیان لە فۆرمی خۆراک کارا کراوە."

سیامەند قادر، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی هەولێر ڕایگەیاند"لە ئێوارەی  پێنج شەممەوە بە شێوەیەکی ئەزموونی پارێزگای هەولێر لەناو ئەپڵیکەیشنی ئەلیکترۆنی پسوڵەی خۆراک کارا کراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد" لە 2ی حوزەیرانەوە کار پێکردنی فۆڕمەکە لە ئەزموونیەوە دەبێتە فەرمی و داواش لە هاوڵاتیان دەکەن، ئەپڵیکەیشنەکە دابەزێننە ناو مۆبایلەکانیان".

باسی لەوەشکرد"تا ئەوکاتەی 50٪ـی هاوڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان نوێکردنەوەی پسولەکانیان بە ئەپڵیکەیشن تۆمار نەکەن، بژاردەکانی دیکەی وەک، گواستنەوەی ناو و تۆمارکردنی ناوی منداڵ، کارا ناکرێت".

لای خۆشیەوە بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتیانی سنوری سلێمانی دەکەن کەلە ئێستادا پرۆسەی نوێکردنەوەی زانیاری هاوڵاتیان لە فۆرمی خۆراکدا کارا کراوە، بەڵام وردەکاری زیاتری ئاشكرا نەکردوە. 

 
2025-05-30
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.