کوردستان

ئاکەپە و دەمپارتی لەسەر گۆڕانکاری دەستووری تورکیا ڕێکنەکەوتن

نهانیوز-هەواڵەکان

هەمواری یاسای سزاکان کە پێشبینی دەکرا پێش جەژنی قوربان ببرێتە پەرلەمان پەسەدن بکرێت، بەهۆی ڕێکنەکەوتنی ئاکەپە و دەمپارتی بۆ وەرزی یاسادانانی نوێ دوادەخریت.  

لە کۆبوونەوەی دوێنێی نێوان ئاکەپە و دەمپارتی لە سەر وردەکاری پڕۆژە یاسای سزاکان نەیانتوانی بگەنە ڕێککەوتن، هەمواری یاساکە وەک ئەوەی دەمپارتی پێشنیازی کردبو،  400 هەزار زیندانی لە سەرتاسەری تورکیادا لێی سودمەند دەبون و نزیکەی 60 هەزار زیندانی دۆسیەی کوردیش ئازاد دەکران. 

هەرچەندە دوای کۆبوونەوەکە هەردولا بە ئەرێنی وەسفیان کرد، بەڵام سەزای تەمەلی ئەندامی شاندەکە، ڕایگەیاند" گفتوگۆی هەمەلایەنەیان لەسەر پاکێجی دادوەری و کاری کۆمیسیۆن و پرۆسەی دیموکراتیکردنی تورکیایان ئەنجامداوە و کۆبونەوەکەش لە کەشێکی دۆستانەدا بووە." 

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئاک پارتی دژی ئەو بەندەی هەمواری یاساکەیە کە سزاکان بۆ تاوانی ڕێکخراو سووک دەکات، بەهانەی بۆ ئەوەش ئەوەیە کە سزادراوانی گولەنییەکان لێی سودمەند دەبن. 

سەزای تەمەلی، سەبارەت بە یاسای سزاکان وتی" بەشێک لە گۆڕانکارییەکانی یاسای سزاکان کە جەماوەر پێشبینیان دەکرد ڕوویان نەدا، حکومەت ڕایگەیاند کە هیچ شیکارییەکی کاریگەر نەکراوە و بەو هۆیەوە گۆڕانکارییەکان تا وەرزی یاسادانانی پایز دوادەکەون".

21کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.