کەشناسی هەرێم ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، کاریگەریی خۆڵبارین کەمدەبێتەوە، کەشناسی عێراقیش رایگەیاند" بارستە هەوایەکی فێنک ناوچەکانی وڵاتەکە دەگرێتەوەو بۆماوەی سێ رۆژ بەردەوامدەبێت".
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە" کاریگەریی خۆڵبارین لاواز دەبێت ئاسمان ئاسایی دەبێتەوە، سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما سێ بۆ چوار پلە نزمدەبێتەوە".
لای خۆشیەوە دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند" بارستە هەوایەکی فێنک ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە، بەتایبەت لە ناوچەکانی باکور و رۆژئاوا و ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن".
ڕونیشیکردەوە" ئەو شەپۆلەی هاتنی بارستە هەوای فێنک بۆماوەی سێ رۆژ دەبێت بەجۆرێک لە بەغداد بەرزترین پلەی گەرمی 38 پلەی سەدی دەبێت و رۆژی یەکشەممەی داهاتو پلەکانی گەرما جارێکی دیکە بەرزدەبنەوە".
|