دادگای فیدڕاڵی سکاڵایەکی گرنگی رەتکردەوە
نها نیوز - هەواڵەکان
دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق داواکارییەکى ئەمیر مەعموورى، پەرلەمانتارى سەربەخۆى رەتکردەوە بۆ دەرکردنى فەرمانسالارى بۆ راگرتنى سەرجەم رێوشوێنەکانى بەپارێزگاکردنى هەڵەبجە.
دادگەکە ئەو بڕیارەى لە 14ى ئایار دەرکردووە و تێیدا ئاماژەى بەوە داوە کە داواکارییەکە شایستەى ئەوە نییە فەرمانسالارى بەپەلەى بۆ دەربکرێت.
29ـی نیسانی 2025 لەتیف رەشید، سەرۆککۆمارى عێراق مەرسوومى کۆمارى بۆ بەپارێزگاکردنى هەڵەبجە دەرکرد و 5ـی ئایار یاساکە لە رۆژنامەى وەقائیعى عێراقى بڵاوکرایەوە و چووە وارى جێبەجێکردنەوە.
داواکاریی فەرمانسالارییەکە بەشێک بوو لە سکاڵایەک کە لەلایەن ئەمیر مەعموورى پێشکێش بە دادگەی فیدراڵی کراوە دژی مەرسوومەکەی سەرۆککۆماری عێراق.
|