کوردستان

زیاد جەبار: ئەو بڕیارەیەی تەیف سامی دەگەڕێتەوە بۆ ناکۆکی هەرێم بەغدا لە ساڵی 2014

نها نیوز- هەواڵەکان

دوای دروست بوونی گرژی لەنێوان و هەرێم و بەغدا کە بەهۆیەوە بەغدا بڕیاری ناردنی موچەخۆرانی هەرێمی ڕاگرت، بەرپرسێکی یەکێتی ڕایگەیاند، یەکێتی بەردەوام لە هەوڵدا بووە بۆ باشتر کردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەرێم تاوەکو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەبێ ئاستەنگی خەرج بکرێت. دەشڵێت "بڕیارەکەی دوێنێ هی ناکۆکی ساڵی 2014ی هەرێم و بەغدایە".

ئەمڕۆ پێنج شەممە، زیاد جەبار پرسی مەڵبەندی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: " لەدوای ڕیفراندۆم و ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، یەکێتی بەردەوام لە هەوڵدا بووە بۆ باشتر کردنی پەیوەندیی نێوان هەردوولا و تاوەکو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەبێ ئاستەنگی خەرج بکرێت".

باسی لەوەش کرد: " سەرەڕای هەوڵەکانی ئێمە بۆ باشتر کردنی پەیوەندییەکانی بەغدا هەرێم، هێشتا کێشە و ناکۆکی لەپەیوەندییەکایاندا هەن، چ لەلایەن هەرێم یاخود بەغداوە، لە 2014ەوە بەردەوام لە ناکۆکی سیاسیدان و یەکێتیش خواستی چارەسەربوونی کێشەکانی نێوانیانی هەیە تاوەکو ژیانێکی باشتر بۆ هاوڵاتییانی هەرێم دابین بکرێت".

وتیشی: " هیوادارین بەغدا بیانوو نەدۆزێتەوە بۆ ئەوەی مووچەی مانگی پێنجی موچەخۆرانی هەرێم نەنێرێت".

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو بڕیارەی دوێنێ دراوە؛ بەدڵنیاییەوە لە ساڵی 2014ەوە ئەو ناکۆکیانە هەیە.

2025-05-29
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.