سەری رەش هەوڵی رفاندنی بەرپرسێکی شیوعی دەدەن
نها نیوز - هەواڵەکان
کەمێک لەمەوبەر هێزێکی دەمامکدار هەوڵی رفاندنی بەرپرسی حزبی شیوعی لە عەنکاوەی پارێزگای هەولێر دەدەن، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی نها بەئامانجەکەیان ناگەن.
بەپێی زانیارییەکانی نها نیوز، کەمێک لەمەوبەر هێزێکی دەمامکدار چووەتەسەر ماڵی (هاوڕی مارون، بەرپرسی حزبی شوعی) لە عەنکاوەی شاری هەولێر بۆ دەستگیرکردنی، بەڵام لەماڵ نەبووە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی نها، دوای ئەوەی هێزەکە ئامانجەکە ناگرن، جوێن و سوکایەتی بە بنەماڵەکەیان دەدەن.
هۆکاری دەستگیرکردنەکەشی بەپێی بەدواداچونەکانی نها، لەبەر هەڵدانەوەی مەلەفی بێڕەوشتی مەسرور بارزانی بووە و، هاوڕێ مارون سوکایەتی پێکردووە.
بەمەش چارەنوسی (هاورێ مارون) لەئەستۆی مەسعود بارزانییدایە.
جێی ئاماژەیە، مەسعود بارزانی دەڵێت؛ خاوەنی 300 هەزار دەنگدەرین لە هەولێر بەڵام بەرگەی پێنج خولەک لە قسەی ئەو گەنجە مەسیحیەی نەگرت و بە هێزێکی دەمامکدار هەوڵی رفاندنی دەدرێت.
|