کوردستان

وتەبێژی حکومەت وەڵامی تەیف سامی دەداتەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند" شەست ساڵە برسیکردن و قڕکردن وەکو قێزەونترین ڕێگا بەکاردێت ئەنجامەکەشی یەک شت بووە، گەلی کوردستان سەربەرزتر و بەهێزتر بووە"

ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی ئایاری 2025، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند" کوردستان و گەلەکەی، داهاتوویەکی پرشنگدار چاوەڕوانییەتی، هەروەها ئەوانەشی سەنگەری بەرگریی و مافی گەلی خۆیان بەردەدەن نەفرەتی مێژوو چاوەڕێیان دەکات".

هاوکات ئاماژەی بەوە دا، کوردستان و گەلەکەی، داهاتوویەکی پرشنگدار چاوەڕوانییەتی، هەروەها ئەوانەشی سەنگەری بەرگریی و مافی گەلی خۆیان بەردەدەن نەفرەتی مێژوو چاوەڕێیان دەکات.

وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند" 60 ساڵە برسیکردن و قڕکردن وەکو قێزەونترین ڕێگە دژی گەلی کوردستان بەکار دێت، ئەنجامەکەشی یەک شت بووە، گەلی کوردستان سەربەرزتر و بەهێزتر بووە".

هەورامانی بە گەشبینییەوە دەڵێت" کێشەکانمان چارە دەبن، هەر حەق سەردەکەوێت".

ئەوەش لە کاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کرد رایگەیاند بەشی بودجەی هەرێم لە بودجەی گشتی ساڵی 2024 تەواو بووە.

 
2025-05-28
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.