کوردستان

باندێکی بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤ لە سلێمانی دەستگیرکران

نهانیوز-هەواڵەکان

ئاسایشی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی باندێکی بازگانیکردن بە جەستەی مرۆڤیان لە سلێمانی دەستگیر کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی ئایار دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر سکاڵای هاووڵاتیان و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەدواداچوونی ووردی ئەنجامدا، لەڕۆژانی 7 و 8 ی ئایار  توانرا لەشاری سلێمانی باندێکی ( 4 )کەسی دەستگیربکەن کەبڕی ( 32 ) ملیۆن دیناریان لە ( 5 ) خێزان وەرگرتووە و فریویانداون بەوەی گورچیلە لەبەرامبەر بڕێک پارەدا دەفرۆشن.

ڕاشیگەیاندووە، لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی ( 465 ) ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

 
2025-05-28
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.