یەکشەممە - 3 ئاب 2025 م
کوردستان

تورکیا دوو ژنە پەرلەمانتاری کورد دەستگیر دەکات و سوکایەتییان پێدەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

دوو ژنە پەرلەمانتار بەمەبەستی بەشداریکردن لە كۆنفرانسی ژنان لە باکوردا، بە فەرمانی ئەنقەرە لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل بۆ ماوەی دوو کاتژمیر دەستبەسەر دەکرێن و سوکایەتییان پێدەکرێت.

هەریەک لە نەسرین جەمال و گوڵستان سەعید دوو ژنە پەرلەمانتاری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەی (ژنانی پەرلەمانتاری کورد) لە باکور؛ لەلایەن دەروازەی ئیبراهیم خەلیل رێگریان لێدەکرێت و ناهێڵێن بچنە خاكی توركیاوە. پێشیان وتراوە "بۆتان نییە پێ بخەنە خاکی تورکیاو ئەوە بڕیاری ئەنقەرەیە".

لە راگەیەندراوێکی هاوبەشی نێوان ئەو دوو ژنە پەرلەمانتارەدا هاتووە، لەسەر بانگھێشتکردنی "دەم پارتی" بۆ بەشداربوون لەو کۆنگرەیەدا کە بڕیاربوو رۆژانی "29 و 28"ی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت و لەگەڵ ژمارەیەک لە ژنانی (گۆران ـ یەکێتی ـ پارتی ـ یەکگرتو ـ کۆمەل ـ سوشیالیست) بەشداربن؛ دوێنێ لەگەڵ بەرێکەوتنیان بۆ تورکیا، بەوتەی ئەو دوو ژنە پەرلەمانتارەی پێشووی گۆڕان "بەداخەوە ھەرئەوەندەی گەیشتنمان بە دەروازەکە و دوای پشکنین و لێکۆڵینەوە لە پاسپۆرتەکان رێگریان کرد لە بەندە و گوڵستان خان و گوڵالە خان".

وتیشیان "دوو کاتژمێر دەست بەسەر بووین، وتیان؛ بە فەرمانی تایبەتی (ئەنقەرە) ئێستا و داھاتوو بۆتان نییە پێ بخەنە ناو خاکی تورکیاوە".

ئەو دوو ژنە پەرلەمانتارە ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەڵێ لە سایەی حوکمرانی یەکی داپلۆسێنەر و تۆقێنەر و رەگەز پەرستەوە ئەوەی لەلای گرنگ نەبێت مافی مرۆڤە ئێمەیان گەرانەدەوە بۆ باشور".

ئەوەشیان خستە روو، هیوادارن کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو بێت و ھاورێ بەشداربووەکانیشیان "بە سەلامەتی بگەرێنەوە".

نەسرین جامال و گوڵستان سەعید راشیانگەیاندووە "ھیچ توندوتیژی و چاو سورکردنەوەیەک کار ناکاتە سەر ھێز و وەفا و ئیرادەمان".
 
2025-05-28
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.