کوردستان

ئەنجومەنی وەزیران راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم پرسی واژۆی گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم لە ئەمریکا خرایە بەر باس و جەختکراوە لەوەی لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت دانوستانەکان لەگەڵ بەغداد بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 28ـی ئایاری 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوەوە، و ئەنجامی سەردانی فەرمیی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی بۆ واشنتنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە هەفتەی ڕابردوودا باسکرا و لێکەوتەکانی خرایە بەر باس.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەنجوومەنی وەزیران، ئاماژە بە گرنگی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەکانی بواری وزە کرد لەگەڵ هەر دوو کۆمپانیای ئەمەریکا کە لەلایەن بەرپرسانی باڵای ئەمەریکاشەوە بە گەرمی پاڵپشتی لێکرا و ئەو دوو ڕێککەوتننامەیە، سوودیان بۆ هەرێمی کوردستان و هەموو خەڵکی عێراق دەبێت.

سەبارەت بەکۆبوونەوەی شاندەکە لەگەڵ مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، سەرۆک وەزیران ستایشی لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی کرد تایبەت بە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان کە پابەندبوونی ئەمەریکای بە پاڵپشتیکردنی هەرێمی کوردستانێکی بەهێز و سەقامگیر لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵدا دووپات کردەوە.

ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆ و دانوستانە بەردەوامەکانی لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە چوارچێوەی دەستوور.

2025-05-28
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.