لە دەربەندیخان تەقەمەنی لەماڵێک دەدۆزرێتەوە
نها نیوز- هەواڵەکان
قائیمقائیمی دەربەندیخان دۆزینەوەی بڕێک تی ئێن تی و تەقەمەنی لەماڵیكدا ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەش کرد دەست بەسەر تەقەمەنییانەدا گیراوە و هاوکات دوو کەسیش لەو ماڵە دەستگیرکراون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، سلێمان محەممەد، قائیمقامی قەزاى دەربەندیخان ڕایگەیاند: " لە ماوەی ڕابردوودا کەسێک لە دەربەندیخان دەستگیرکرابوو، دواتر دادوەر بڕیاریدا پشکنین بۆ ماڵەکەی ئەنجامبدرێت".
وتیشی: "ئەمڕۆ مەفرەزەیەکی هاوبەش لە پۆلیسی سلێمانی و دەربەندیخان پشکنینیان بۆ ماڵەکە کرد و دەستیان بەسەر بڕێک تی ئێن تی و تەقەمەنی دیکەدا گرت، هاوکات دوو کەسی دیکەشیان دەستگیرکرد".
|