کوردستان

بە فەرمی سکاڵا دژی هەرێم تۆمار کرا

نها نیوز – هەواڵەکان

دوو پەرلەمانتاری عێراق سکاڵایان دژی رێککەوتنەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا ئەمریکییەکان تۆمار کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی ئایاری 2025 دوو پەرلەمانتاری عێراق سکاڵایان دژی رێککەوتنەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا ئەمریکییەکان تۆمار کرد و ڕایانگەیاند،" ئەم رێککەوتنانە دژی دەستووری عێراقە".

هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی دوو گرێبەستی لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکی واژووکرد بۆ کارکردن لە کێڵگەی غازی تۆپخانە و کوردەمیر.

گرێبەستە نوێیەکەی هەرێم کاردانەوەی توندی وەزارەتی نەوتی عێراقی لێکەوتەوە و حەیان عەبدوڵغەنی وەزیری نەوتی عێراق گرێبەستەکانی بە نایاسایی وەسف کرد.

2025-05-28
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.