کوردستان

پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێ

نها نیوز – هەواڵەکان

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ كەشوهەوا ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە سبەینێوە پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی ئایاری 2025ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە هەندێك ناوچەی کوردستان لەئارادایە، بەتایبەت لەکاتەکانی ئێوارەدا.

هەروەها راشیگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێ، لەگەڵ ئەگەری بوونی تۆزێكی كەم لە كەشی ناوچەكەمان و پلەكانی گەرما 4 تا 6 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە.

هەولێر :  33  پلەی سیلیزی
سلێمانی : 32 پلەی سیلیزی
دهۆك :   33  پلەی سیلیزی
كەركوك : 35 پلەی سیلیزی  
زاخۆ  :  34 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :33 پلەی سیلیزی
سۆران :  31 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان :36 پلەی سیلیزی

 
2025-05-28
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.