14 رۆژ پشوو بۆ ئەم توێژە راگەیەندرا
نهنایوز-هەواڵەکان
بەهۆی پشووی جەژنی قوربانی پیرۆز، وەزیری خوێندنی باڵا بڕیارێک بۆ خوێندکاران دەرەوەی وڵات دەردەکرد و پشووی ئەو قوتابییانە لە 30ی ئەم مانگە تا 13ی حوزەیران بەردەوام دەبێت.
لە راگەیەنراوی وەزارەتەكەدا هاتووە" بەهۆی نزیكبونەوەی جەژنی قوربان و لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئەو قوتابییانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن، بڕیار درا بە ڕێگەپێدان بە قوتابییانی دەرەوەی وڵات بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ هەرێمی كوردستان".
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پشووی ئەو قوتابییانە لە 30ی ئەم مانگە تا 13ی حوزەیران كە دەكاتە ١٤ رۆژ بەردەوام دەبێت، ئەو ماوەیەی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بەسەری دەبەن بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەكرێت
|