کوردستان

هۆشداری لە هاتنی شەپۆلێكی دیكەی خۆڵبارین دەدرێت و هاوڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

شارەزایەكی كەشناسی هۆشداری لە هاتنی شەپۆلێكی دیكەی خۆڵبارین و ڕەشەبا دەدات و داوا لە هاووڵاتیان دەكات "نەچنە دەر و پەنجەرەی ماڵەكانتان دابخەن".

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند" پێشبینی دەکرێت لەسبەینێوه کەدەکاتە ڕۆژی چوار شەممە لەئەنجامی دووبارە ئاکتیڤ بوونەوەی خێرایی بای باکووری خۆرئاوا شەپۆلێکی تری خۆڵبارین بۆ هەندێ شوین لاواز و بۆ هەندێ شوینی تر مامناوەند بۆ چڕ، تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بگرێتەوە".

ڕاشیگەیاند" گەردەلوولی خۆڵبارین سەرەتا لەناوچەکانی ڕۆژئاوای عێراقەوە دەستپێدەکات لەکاتەکانی نێوەڕۆ بەدواوە بۆ ئێواره کاریگەری دەگاته ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی كوردستان و کاریگەری شەپۆلەکە بەپێی کات و شوێن دەگۆڕێت".

وتیشی" پەنجەرەکانتان دابخەن، ئۆتۆمبێلەکانتان لەشوێنی سەلامەت ڕاگرن ئەوانە نەخۆشی ڕەبۆ و حەساسیەیان هەیە لەماڵ مەچنە دەرەوە هەتا بۆت دەکرێت سبەی گەشن مەكەن، چونکە مەودای بینین زۆر کەم دەبێتەوە بۆ (150 – 300) مەتر و باشترە شۆفێران لەحاڵەتی خۆڵبارین خێرایی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکانیان کەمبکەنەوە و لایتی بەرز بەکاربهێنن".

ئاماژەی بەوەشدا، لەبەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێمی خێرایی با لەنێوان ( 40 – 50 ) کیلۆمەتر دەبێت لەکاتژمێرێکدا و لەناوچەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین و سۆران خێرایی با (50- 60) كیلۆمەتر تێپەڕ دەكات و لە ناوچە سنوورییەکانی ئەو دوو ناوچەیە لەهەندێ کات دەگاتە (70- 80) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.


2025-05-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.