کوردستان

بافڵ تاڵەبانی: دەمانەوێت كوردستان هێزێكی نیشتمانیی تۆكمەی هەبێت

نهنایوز- هەواڵەکان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ لیوا روکن عومەر ساڵح، فەرماندەی هێزەکانی 70 کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین هەوڵ و هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، دۆخى ئه‌منى و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعـ.ـش له‌سه‌ر ئاسايش و ئارامی عیراق تاوتوێکرا.

سەرۆک بافڵ جەختی لەسەر یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کردەوە و وتی، لەگەڵ ئەوەداین کوردستان هێزێکی نیشتمانیی تۆکمەی هەبێت و ئێمە بە تەواوی توانامانەوە هاوکار دەبین بۆ لابردنی بەربەستەکانی بەردەم یەکخستنەوەی پێشمەرگە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی جه‌ختی له‌ بەرەنگاربوونەوەی داعـ.ـش کردەوە و وتی، بۆ گەیشتن بە دڵنيابوونه‌وه له‌ تێكشكاندن و له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى تیـ.ـرۆریستان پێويستە به‌رده‌وام هاريكاريى هاوبه‌ش له‌ نێوان هێزەکانی پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عیراق و هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان هەبێت.

2025-05-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.