کوردستان

ئەردۆغان: بۆ ئەم جارە دەگەین بە ئەنجام

نهانیواز-هەواڵەکان

سەرۆك كۆماری توركیا ڕایدەگەیەنێت"لەگەڵ پارتە سیاسییەکان زمینەیەکی هاوبەش بۆ دەستووری نوێ دەڕەخسێنین" دەشڵێت: پەنا بەخوا ئەمجارە لە پڕۆسەی ئاشتی دەگەینە ئەنجام.

ئەمڕۆ سێشەممە 27ی ئایاری 2025 ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە وتارێكدا ڕایگەیاند" 10 یاساناسی خستوونەتە کار و شەممە ئامادەکاری بۆ دەستووری نوێ دەکەن و توركیا لە دەستووری كودەتا ڕزگار دەكەین".

سەرۆکی تورکیا لەبارەی پرۆسەی ئاشتیشەوە دەڵێت" لەگەڵ باخچەلی دەزانین چی دەکەین و پەنا بەخوا دەست دەخەینە نێو دەستی یەکدی و پەنا بەخوا دەگەینە ئامانج".

وتیشی"کاتێک پڕۆسەی تورکیای بێ تیرۆر بە ئەنجام دەگات، تەواوی 86 ملیۆنەکە براوە دەبێت".

ئاماژەی بەوەشدا، دەستووری نوێ و مەدەنیی ئەمجارە دەرفەتە بۆ پاککردنەوەی پاشماوەکانی کودەتا و لەگەڵ پارتە سیاسییەکان زمینەیەکی هاوبەش بۆ دەستووری نوێ دەڕەخسێنین.

 
2025-05-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.