مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆدەبێتەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
بە سەرپەرەشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی دوایین ئەنجامەكانی دانوستانەكان لەگەڵ پارتی تاوتوێ دەکات.
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 27ی ئایاری 2025 بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆببێتەوە و چەند پرسێكی گرنگ تاوتوێ بكات.
كۆبوونەوەكە لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت و تێیدا دوایین ئەنجامەكانی دانوستانەكان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان لە بارەی پرسی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكرێت.
هەروەها لەكۆبوونەوەكەدا ئامادەكارییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و چەند پرسێكی پەیوەست بە ناوخۆیی یەكێتی تاوتوێ دەكرێن
|