هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان پێش جەژن دابەش دەکرێت
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە تایبەت بە نها نیۆزی وت ، ئەم هەفتەیە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و پێش جەژن دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
لە چوارچێوەی هاوکاری هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە مانگانە بڕێک پارە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خەرج دەکرێت و تاوەکو 01-01-2026 پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت.
هێزەكانی هاوپەیمانان مانگانە بڕەپارەیەك وەك هاوكاری بەسەر 50 هەزار پێشمەرگە و پلەدار و ئەفسەرانی لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگەی كوردستان دابەش دەكەن.
|