پشووی جەژنی قوربان راگەیەندرا
نهانیوز-هەواڵەکان
به‌گوێره‌ی رۆژژمێری فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه، له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگا فه‌رمیه‌كان دو رۆژ بۆ فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێته پشوی فه‌رمی.
بەگوێرەی ڕۆژژمێری فه‌رمی حکومەتی هەرێم، پشوی جەژنی قوربان لە ڕۆژی 6ی (حوزه‌یران/6)ه‌وه دەستپێدەکات و رۆژی 10ی هه‌مان مانگ ده‌وامی فه‌رمی له فه‌رمانگه و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
به‌پێی وته‌ی فه‌له‌كناسان و شاره‌زایانی بواری گه‌ردونی، رۆژی 6ی (حوزه‌یران/6) كه ده‌كاته رۆژی هه‌ینی، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانه، پشوی جه‌ژنه‌كه‌ش چوار رۆژه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی رۆژی یه‌كه‌م و دوه‌م كه هه‌ینی و شه‌ممه ده‌كات پشوی هه‌فتانه‌یه، فه‌رمانبه‌ران ته‌نها رۆژانی یه‌كشه‌ممه و دوشه‌ممه پشو وه‌رده‌گرن و رۆژی سێشه‌ممه‌ش كه ده‌كاته 10ی مانگ ده‌وامی فه‌رمی ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
|