سێ حاڵەتی نەخۆشییەکی ترسناک لە هەرێم تۆمارکرا
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشکرای کرد سێ حاڵەتی هەڵگری ڤایرۆسی HIV بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی ئایدز دەستنیشانکران، کە لە ساڵۆنەکانی ئافرەتان کاریاندەکرد.
ئەمرۆ دووشەممە 26ی ئایاری 2025 وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای پشکنینی تاقیگەیی رۆژانە بۆ کارمەندانی شوێنە گشتییەکان و دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی تەندروستی، لەلایەن تاقیگەی تەندروستیی گشتی، سێ حاڵەتی هەڵگری ڤایرۆسی HIV بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی ئایدز لەلایەن تیمەکانی تەندروستی دەستنیشانکرا کە لە ساڵۆنەکانی ئافرەتان کاریاندەکرد و هەموویان بیانی بوون.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، ئاماژهی بهوهش كردووهڕێکاری یاسایی دەگیرێتە بەر بۆ هەر شوێنێک بێ مۆڵەتی تەندروستیی یان مۆڵەتی بەسەرچووبێت و کار بکات؛ دهشڵێت، هاووڵاتییان ئاگادار دەکەنەوە خۆیان دوور بگرن لە شوێنی نافەرمی.
داواش لە هاوڵاتییان دەکات، خۆیان بەدووربگرن لە شوێنی نارەسمی، پێویستە سەردانی شوێنی رەسمی بکەن و لە شوێنە گشتییەکان پرسیاری مۆڵەتی تەندروستی بکەن و لە هەر گومانێک لە نەبوونی مۆڵەت یان دیاردەیەکی ناتەندروست، ئەرکێکی نیشتمانی و مرۆییە لە رێگەی هێڵە گەرمەکانی پەیوەندی، یان سندوقی سکاڵا، تیمەکانی تەندروستی ئاگاداربکەنەوە
|