بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی هەمیشە لەگەڵ بژاردەی گفتوگۆ بووە بۆ گەیشتن بە ئاشتی لە تورکیادا
نها نیوز- هەواڵەکان
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە دەباشان پێشوازی لە وەفدێکی پەرلەمانی ئەوروپا کرد و لەو دیدارەدا پشتیوانی خۆی بۆ بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی ئاشتیی لە تورکیادا ڕاگەیاند و وتی: " بەردەوامیش دەبین لە هەماهەنگییەکانمان".
ئەمڕۆ یەکشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە وەفدێکی پەرلەمانی ئەوروپا بە ئەندامێتی مارتن شیردڤان، هاوسەرۆکی چەپەکان لە پەرلەمانی ئەوروپا و فایەق.
لەو دیدارەدا، دۆخی سیاسیی ناوچەکە و نوێترین پێشهاتەکان تاوتوێکرا و هەماهەنگی و هاریکاریی هەموو لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە گرنگ زانرا.
لەو دیدارەی باڤڵ تاڵەبانی لەگەڵ وەفدەکەی پەلەمانی ئەوروپای، پرۆسەی چارەسەری لە باکووری کوردستان و تورکیا گفتوگۆی لەبارەوەکرا و سەرۆک بافڵ رایگەیاند:" هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ ئەوەدابووین کە بژاردەی گفتوگۆ بگیرێتەبەر بۆ گەیشتن بە ئاشتی و چارەسەری ناکۆکییەکان".
سەرۆکی یەکێتی باسی لەوەش کرد: " ئێمەش بۆ سەرخستنی ئەم دەرفەتە هاریکاربووین و بەردەوامیش دەبین لە هەماهەنگییەکانمان لەگەڵ برایانمان لە باکوور".
|