کوردستان

سکاڵایەکی یاسایی نوێی دژی حکومەتی هەرێم تۆمار کرا

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزارەتی نەوتی عێراق سكاڵایەکی یاسایی نوێ لەسەر گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان تۆمار دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 26ی ئایار ئاژانسی (ڕۆیتەرز) لە زاری چەند سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردەوە، وەزارەتی نەوتی عێراق سکاڵای یاسایی لەسەر حکومەتی هەرێم تۆمارکردووە لەسەر ئەو گرێبەستە نەوتی و گازیانەی، کە بەم دواییە لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان واژۆیان کردووە".

هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی دوو گرێبەستی لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکی واژووکرد بۆ کارکردن لە کێڵگەی غازی تۆپخانە و کوردەمیر.

گرێبەستە نوێیەکەی هەرێم کاردانەوەی توندی وەزارەتی نەوتی عێراقی لێکەوتەوە و حەیان عەبدوڵغەنی وەزیری نەوتی عێراق گرێبەستەکانی بە نایاسایی وەسف کرد.

 
2025-05-26
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.