کوردستان

توێژینەوەیەک رەوشی پێکەوەژیانی پێکهاتەکان لە سلێمانی دەخاتەڕوو

نهانیوز-هەواڵەکان

دامەزراوەی ڤیژن بۆ لیکۆڵینەوەی ستراتیجی، پێکەوەژیانی نێوان کەمینەکانی شاری سلێمانی، دەکاتە بابەتی توێژینەوەیەک، کە تێیدا بەوردی کار لەسەر ئاریشە و ئاڵنگاریەکانی پێکەوەژیانی پێکهاتەکان دەکات. 

ئامانجی سەرەکی توێژینەوەکەش دەسنیشانکردنی گرفتەکان و دۆزینەوەی رێگاکانی چارەسەرە بۆ هاندانی پێکەوژیانی ئاشتیانەی پێکهاتەکان بە تایبەتیش مەسیحیەکانی دانیشتوی شاری سلێمانی و دەوروبەری. 

توێژینەوەکە لە لایەن د. سامان حسێن، مامۆستا لەزانکۆی سلێمانی ئەنجامدراوە.

ئامانجی توێژینەوەکەش دەرخستنی ڕادەی پێکەوە ژیانی نێوان کەمینەکانی شاری سلێمانییە، بە تایبەت مەسیحییەکان. مەبەستی سەرەکیشی ئەوەیە کە پەنجە لەسەر گرفتەکانیان لەم ڕووەوە دابنێت و دواتر چارەسەرییەکان بخاتە ڕوو، بە مەبەستی ئاراستەکردنیان بۆ شوێنە پەیوەندیدارەکان، بۆ ئەوەی بە هەموو لایەک کار لەسەر کەمکردنەوەی گرفتەکان بکرێت و ژیانی پێکەوە ژیان لە شاری سلێمانی بەرەو پێش ببات و چارەسەرێک بێت بۆ کێشەی ژیانی کەمینەیی لە شارەکە. ئەویش لە پێناو جوانترکردنی ژیانی شارەکە و بەرز ڕاگرتنی مێژووی جوانی شارەکە لەم ڕووەوە. 

هاوکات توێژینەوەکە  ئامانجی ئەوەیە ئەم کارە ببێتە هەوێنێک بۆ کاری لەم جۆرە لە تەواوی ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان و تەنانەت عێراقیش.

بۆ زانیاری زیاتر و بینینی پانێڵێک پەیوەست بەم توێژینەوەیە کرتە لێرە بکە ..

 
2025-05-26
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.