شارەزایەکی کەشناسی: پلەکانی گەرما دادەبەزێت
نهانیوز-هەواڵەکان
شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات لە ڕۆژی هەیننیەوە شەپۆلێکی هەوای فێنک کۆردستان بگرێتەوە و پلەکانی گەرما دابەزێت.
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی لە ماڵپەری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا بڵاویکردەوە"دەرەنجامی بەردەوامی شەپۆلەکانی گەرما لەسەر وڵاتانی ناوچەکە کە بەجۆرێکە بۆ ئەم کاتە پێش وەختەیە و پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی زۆر بەرزبوونەتەوە و بەشێوەیەک لەوانەیە هیچ مانگێکی ئایاری پێشتر لە ساڵانی رابردوودا هێندەی ئایاری ئەمساڵ گەرم نەبووبێت".
ئەو شارەزا کەشناسییە دەشڵێت" کەش و هەوای گەرم و جێگیر لە رۆژانی داهاتوودا تا کۆتای هەفتە بەردەوامی ئەبیت و لەگەڵ ئەگەری چالاکبوونی هەورە بروسکە و تاوە بارانی کورت خایان بەتایبەت لەکاتەکانی نێوان نیوەرۆ بۆ ئێوارەی سبەی و دوو سبەی لەناوچە شاخاویە سنوریەکانی رۆژهەڵات و باکوری رۆژهەڵاتی ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاویە سنوریەکانی پارێزگای سلێمانی ، لەناوچەکانی دیکە کەش جێگیرەبێت وە کاریگەری بای باکوری رۆژهەڵات لە سەر ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین سبەی کەمدەبێتەوە" .
ئاراس جەبار ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات" لە رۆژی هەینیەوە واتە 30 ئایارەوە و لەئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست شەپۆلێکی هەورە بروسکە و تەرزە و بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی ناوەراست و رۆژئاوای تورکیا ئەگرێتەوە و بارستە هەوایەکی فێنکیش ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق ئەگرێتەوە و پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەڕاورد بە ئەم ماوەیە نزمدەبێتەوە بۆ ماوەی دوو رۆژ کاریگەریەکانی ئەمێنێتەوە".
|