کوردستان

وەزارەتی دارایی هەواڵێکی خۆشی بۆ خانەنشینانی هەرێم ڕاگەیاند

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایدەگەیەنێت کە مامەڵەی خانەنیشینان خێرا کراوە و دەشڵێت" پێنج هەزار و دووسەد و شەست و یەک خانەنشینی نوێ داخڵی لیستی مووچەی مانگی ئایار کراوە".

ئەمڕۆ دووشەممە 26ی ئایار وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" هەنگاوی پێویست بۆ خێرا ڕاییکردنی مامەڵەی خانەنشینان گیراونەتە بەر، لە چوارچێوەی ئەوەشدا داوا لەسەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت کراوە کە لەسەر بنەمای فۆڕمی زانیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین دۆسیەی ئەو فەرمانبەرانە ڕەوانە بکەن کە تەمەنی یاساییان لە خزمەت تەواوبووە و بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوی عێراق ڕەوانەی خانەنشینی دەکرێن".

وەزارەتی دارایی لە راگەیەنراوەکەیدا ئاماژە بە داخڵکردنی ناوی خانەنشینە نوێیەکانی هەریم لە لیستی مووچەدا دەکات و دەڵێت" لە ئەنجامی ئەو ڕێکارانەی لە دوو مانگی ڕابردوو گیرانەبەر توانراوە بۆ لیستی مووچەی مانگی ئایار ( ٥،٢٦١ ) پێنج هەزار و دووسەد و شەست و یەک خانەنشینی نوێ داخڵی لیستی مووچە بکرێنەوە و ناوەکانیان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراوە تا لەگەڵ مووچەی مانگی ئایار مووچەی مانگەکانی ڕابردووشیان بۆ خەرج بکرێتەوە بە پێی ئەو تەرخانەی لە ساڵی ٢٠٢٥ بۆیان جێگیرکراوە".

2025-05-26
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.