کوردستان

(نها) زانیاری ورد لەبارەی چارەنووسی هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ئاشکرا دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی رایدەگەیەنێت کە سەرەڕای بەدواداچوونەکان لە ساڵی 2013ەوە هیچ خاوەن پێداویستی تایبەتێکی نوێ لە لایەن عێراقەوە تۆمارنەکراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 26ی ئایار کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بە میدیاکانی راگەیاند" لە ساڵی 2013ەوە هیچ خاوەن پێداویستی تایبەتێکی نوێی هەرێم لە لایەن عێراقەوە تۆمار نەکراوە".

کوێستان محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە ناو و پشکنینەکانی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکانیان رەوانەی بەغدا کردوە، سەرەرای ئەمانەش چەندین جار بۆخۆیشی سەردانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی کردوە، بەلام تا ئێستا نەتوانراوە ناوە نوێیەکان تۆمار بکرێت.

سەبارەت بە هۆکاری تۆمارنەکردنی ناوی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان لە دوای ساڵی 2013 ەوە کوێستان محەمەد بە میدیاکانی راگەیاند، کە تەیف سامی پێی راگەیاندوون لە بودجەی ساڵەکانی 2023، 2024 و 2025 پارەی پێویست بۆ ئەم بابەتە تەرخان نەکراوە.

هەر لەو بارەیەوە ئاریان ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی تایبەت بە (نها نیوزی) راگەیاند، کە لەو کاتەی مووچەی هەرێم لە لایەن بەغداوە دابین دەکرێت نەیانتوانیوە کێشەی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان چارەسەر بکرێت.

سەبارەت بە هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکانیش ئاریان ئەحمەد بە نهانیوزی راگەیاند" نەک تەنها مووچەی خاوەن پێداویستیەکانی هەرێم هاوتا نەکاروە، بەڵکوو خاوەن پێداویستە تایبەتەکانی عێراقیش موچەکانیان هاوتا نەکراوە و هیچ وادەیەکیش بۆ ئەو بابەتە دیاری نەکراوە".

 
2025-05-26
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.