قوباد تاڵەبانی: ڕەنگە یەکێتی لە کۆبوونەوەی داهاتوو داواکاری نوێی هەبێت
نهنانیوز-هەواڵەکان
بە وتەی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم گفتوگۆکان لەگەڵ پارتی بەردەوامە و ڕەنگە یەکێتی لە کۆبوونەوەی داهاتوو داواکاری نوێی هەبێت.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێـم و سەرۆکی شاندی دانووستانکاری یەکێتی لە بارەی گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم لە کۆنگەرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم بەردەوامە.
وتیشی" لە کۆبوونەوەی پێشوو هەنێ داواکاریمان هەبوو، ڕەنگە لە کۆبوونەوەی داهاتوو داواکاری نوێمان هەبێت".
باسی لەوەشکرد ئەوەی بڵاوبووەتەوە جێگیرە، ئەوانیش ڕەنگە داواکاری دیکەیان هەبێت، بۆیە گفتوگۆ بەردەوامە.
رۆژی یەکشەممە 4ی ئایار وەفدی باڵای دانوستانكاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە هەولێر دوایین کۆبوونەوەیان ئەنجامدا.
لە چەند مانگی رابردوودا، چەند جارێك وەفدی باڵای دانوستانكاری یەكێتی و پارتی لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی كۆبوونەوەتەوە و بەگوێرەی لێدوانی هەردوولا، كۆبوونەوەكان لە رەوشێكی ئەرێنیدا بەڕێوەچوون و لێكتێگەیشتنی باش لەنێوانیان هەیە.
|