کوردستان

ئاسایشی سلێمانی راگەیاندنێکی بەپەلە بڵاو دەکاتەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

ئاسایشی سلێمانی دوو تۆمەتباری فرۆشتنی سەماعەی قۆپیكردنی دەستگیر کرد، كە بەنیازبوون ئامێرەكانیان ساغبكەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، رایگەیاند، لە رۆژی 18ی ئایاری 2025،  بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دوای بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاری، بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، هەوڵێكی فرۆشتنی سەماعەی قۆپیكردن بەشێوازی فرۆشتنی ئۆنلاین شكست پێدەهێنێت و تۆمەتباران دەستگیردەكات كە بەنیازبوون ئامێرەكانیان ساغبكەنەوە.

لە راگەیەندراوەكەی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە، دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هەماهەنگیی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم، بۆ رێگریكردن لەهەر هەوڵێكی مامەڵەكردن بە (ئامێرەكانی قۆپیكردن و پرسیاری ئەزموونەكان) بەردەوامە، بەمەبەستی فەراهەمكردنی كەشێكی ئارام بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان.

باس لەوەشدەكات، ئێستا تۆمەتباران بە ماددەی 240 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیركراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە.

2025-05-25
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.