لە رووداوێکی هاتوچۆ دا 7 خوێندکار برینداربوون
نها نیوز – هەواڵەکان
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە لەسەر رێگای دوکان - خەلەکان 7 کەس بریندار بوون .
ئێوارەی ئەمرۆ شەممە 24ی ئایاری 2025 مینی پاسێکی خوێندکارانی پەیمانگەی دوکان لەنزیک گوندی قامیشە لەسەر رێگای دوکان - خەلەکان لەگەڵ بارهەڵگرێک تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو، بەهۆی روداوەکەوە حەوت خوێندکار برینداربوون.
سەرچاوەیەک لەناو بەشی فریاکەوتنی سلێمانی بە نها نیوزی وت، مینی پاسێک بە 10 خوێندکارەوە لەگەڵ بارهەڵگرێک توشی رووداو بووە و بەهۆیەوە 7 خوێندکار بریندارە، بەڵام هیچ یەکێک لە خوێندکارەکان نەهێنراون بۆ نەخۆشخانەی شار.
لای خۆیەوە مەڵبەند حەمەد مستەفا لێپرسراوی مەڵبەندی فریاگوزاریی خەلەکان بە رادیۆی هاتوچۆی سلێمانی راگەیاند، مینی پاسێکی گواستنەوەی قوتابیان لە سەر ڕێگای دوکان- خەلەکان لە گوندی قامیشە لەگەڵ بارهەڵگرێکدا پێکیاندا کێشاوە و حەوت خوێندکار برینداربوون.
|