کۆنفڕانسەکەی گۆڕان گرژی تێکەوت
نهانیوز-هەواڵەکان
بە گوێرەی زانیارییەکانی(سەردەشت مەحمود) پەیامنێری (نها نیوز) کۆنفرانسەکەی گۆڕان کە لە هۆڵی ئاشتی سلێمانی بەڕێوەدەچێت گرژی تێکەوت.
پەیامنێری نها هۆکاری گرژییەکە بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە دەنگۆی ئەوە هەیە باڵەکەی کوردسات هاوڵاتی ئاساییان بردۆتە ژورەوە و دەنگیان داوە ڕێگری لە بەشێکی باڵی زەرگەتەش ئەکرێ بڕۆن بەشداری کۆنفرانسەکەی گۆڕان بکەن.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە هێزێکی زۆری ئەمنی لە شوێنی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکە کۆبوونەتەوە و بە داری کارەبایی ڕۆژنامەنووشان دوور دەخەنەوە.
چاوەڕێی زانیاری زیاتر بن...
|