کوردستان

نمەباران دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت

نهنایوز-هەواڵەکان

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت" لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارانبارین و هەورە بروسکە هەیە، دەشڵێت، سبەینێ پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە".

بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ شەممە کەشی ئاسمان پەڵە هەورو نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاویەکانی باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری کەمێک باران و هەورە تریشقە هەیە.

ئاماژەی بەوەشداوە کە خێرایی با هەندێ جار چاڵاک دەبێت بۆ سەرووی 30  كم/س بە تایبەتی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم کە دەبێتە هۆی بەرزبوونی کەمێک تۆز و خۆڵ لە ناوچەکەدا.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ ئاشکرای دەکات کە کەشی ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبوونی هەندێ پەڵە هەور لە دوایی نیوەرۆ و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێت بە بەراوورد لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 39 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی

دهۆک : 36 پلەی سیلیزی 

کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 37 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 39 پلەی سیلیزی

سۆران : 36 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران :25 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 43 پلەی سیلیزی


2025-05-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.