کوردستان

مارکۆ روبیۆ و مەسرور بارزانی لەبارەی کۆبوونەوەکەیان پەیامێکیان بڵاوکردەوە

نهنایوز- هەواڵەکان

وە زیری دەرەوەی ئەمریكا سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی  لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەڵێت"  پشتیوانی ویلایەتە یەكگرتووەكانمان بۆ كوردستانێكی بەهێز دووپاتكردووەتەوە."  وسەرۆکی حکومەتی هەرێمیش جەخت لە قووڵترکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا دەکاتەوە.

ماركۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا  لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نوسیوێتی" چاومكەوت بە مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق و جەختمان لە پشتیوانی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستانی عێراقی بەهێز و خۆڕاگر کردەوە، کە گرنگە بۆ سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە".

هاوکات لای خۆشییەوە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پلاتفۆڕمی ئێکس نوسیوویەتی" ئەم هەفتەیە ڕێکەوتننامەی گرنگی وزە واژۆ کران، گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی بازرگانی لەگەڵ هاوبەشە ئەمریکییەکانمان و دابینکردنی خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی کوردستان و هەموو عێراق کرد".
مەسرور بارزانی ئەوەشی وتووە" هاوبەشیمان لەگەڵ ئەمریکا قووڵتر دەکەینەوە".


2025-05-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.