کوردستان

لە هەولێر ئاگرێکی مەترسیدار کەوتەوە و خەڵکەکەی هەڵات

نها نیوز – هەواڵەکان 

دوو ئاگری گەورە و مەترسیدار لە چوار گوندی سەربە پارێزگای هەولێر کەوتەوە و خەڵکی تەندورە کە یەکێکە لە گوندەکان خەڵکەکەی هەڵاتووە. 

ئەمشەو 23ی ئایاری 2025، دوو ئاگری گەورە لە گوندەکانی کونەقیر و گردی دۆغان و سۆربەش و تەندورە لە ناحیەی شەمامک سەربە پارێزگای هەولێر کەوتووەتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەیەک کە نزیکە لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە بە نها نیوزی راگەیاند "ئاگرەکە لە گوندی تەندورە تەواو لە کۆنترۆڵ دەرچووە و بەهۆی رەشەبایەکی زۆر توندە و کە خوڵیشی لەگەڵدایە روویداوە، هەروەها لەبەر رەشەباکەش ئاگرەکە زیاتر تەشەنەی سەندووە".

سەرچاوەکەی نها وتیشی "خەڵکی ناوچەکە هەڵاتوون و شوێنەکەیان چۆڵ کردووە، لەگەڵیشیدا هەموو دەغڵ و دانە چێندراوەکە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە".
 
2025-05-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.