بەغدا بڕیارێکی دڵخۆشکەری بۆ هەرێم دەرکرد
نها نیوز - هەواڵەکان
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، ئەوانەی قەرەبووی 10 ملیۆنەكەیان وەرنەگرتووە (ماددەی 140)، "پارچەیەك زەوییان پێدەدرێت".
شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و کە هاوکات سەرۆکی لیژنەی مادەی 140ـیشە لە پەرلەمان، لەپێگەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک، نوسیویەتی "دوابەدوای نوسراومان بە ژمارە 61 لەبەرواری 14/4/2025 و کۆبونەوەمان لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی ماددەی 140ی حکومی لە بەرواری 20 ی نیسانی ئەمساڵ، رەزامەندیمان وەرگرت هەر خێزانێکی کوردی گەڕاوە بۆ کەرکوک و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و ئەوانەی ماددەی 140یان کردووە پارچەیەک زەوییان پێبدرێت".
ناوبراو نوسیویشیەتی "ئەم بڕیارە ئەو خێزانانەش دەگرێتەوە کە مامەڵەکانیان تەواو کردووە، بەڵام قەرەبووی 10 ملیۆنەکەیان وەرنەرگرتووە".
هەر بەپێی بڵاوکراوەکەی شاخەوان عەبدوڵا، ئەو بریارە سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە لە شنگال تا خانەقین، بۆ ئەم مەبەستە نوسراو ئاڕاستەی پارێزگاکان کراوە بۆ جێبەجێکردنی.
|