پارێزگاری هەڵەبجە چەندین داواکاری پێشکەش بە سەرۆکی ئێران دەکات
نهانیوز-هەواڵەکان
پارێزگاری هەڵەبجە لە یادداشتێکی تایبەتدا چەند داواکارییەک پێشکەش بە سەرۆکی ئێران دەکات لەوانەش، داواکارییەک سەبارەت بە مەرزی سازان و دۆسییەی تایبەت منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە نوخشە ناسح، پارێزگاری هەڵەبجە، هاورێ لەگەڵ پارێزگارەکانی سلێمانی، دهۆک و هەولێر لەگەڵ مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە تاران کۆبوونەوە.
لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا نوخشە ناسح پارێزگاری هەڵەبجە لە یادداشتێکدا چەند داواکاری پیسکەش بە پزیشکیان کرد لەوانەش داواکارییەک سەبارەت بە دەروازەی سنوری سازان و كەیسی مناڵە ونبوە.كان و بریندارانی چەكی كیمیایی.
لای خۆشییەوە مەسعود پزیشکیان سەرۆك كۆماری ئێران پاڵپشتی و هاوكاری خۆی بۆ یاداشتەكە دەربڕی و خۆی بە خۆشحاڵزانی بۆ سەردانەكە،.
ئەوەش لە کاتێکدایە چەند ڕۆژێکە پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان سەردانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان کردوە، میدیاکانی ئێران ئامانج لە سەردانەکەیان بۆ پتەوکردنی بازرگانی نێوان دوو ولات و هەروەها واژۆی چەندین ڕێکەوتنامە لە بوارەکانی ئابوور و کلتووری و کستوکاڵ و ئاو گەڕاندووەتەوە.
|