وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێکی بۆ خوێندکارانی پۆلی 12 دەرکرد
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێکی بۆ ئەژمارکردنی نمرەی وانەی کوردی و عەرەبی دەرکرد و دەڵێت" ساڵی ئایندە ئەژماری ئارەزومەندانە نامێنێت".
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی ئایار وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند" لە ساڵی داهاتوو بە دواوە بڕیاری ئەژمارکردنی ئارەزومەندانەی نمرەی وانەکانی (کوردی و عەرەبی) هەڵدەوەشێتەوە".
بەپیی بڵاوکراوەکە، لە ساڵی خوێندنی (2025-2026) بەدواوە بڕیاری ئەژمارکردنی ئارەزومەندانەی نمرەی وانەکانی (کوردی و عەرەبی) هەڵدەوەشێتەوە، واتە ئەو قوتابی و خوێندکارانەی لە ساڵی داهاتوو بە دواوە لە پۆلی دوازدەی ئامادەیی دەبن، وانەی زمانی کوردی و عەرەبی وەک سەرجەم وانەکانی دیکە لە سیستمی وەرگرتن ئەژمار دەکرێت.
لە نوسراوێکیشدا وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی داوا لە وەزارەتی پەروەردە دەکات ئاگاداری سەرجەم خوێندکاران و قوتابیان بکرێت بەمەبەستی ئاگاداربون لەم بڕیارەی وەزارەتی خوێندنی باڵا.
جێگەی ئاماژەیە بڕیاری هەڵوەشانەوەی ئارەزومەندانەی وانەکانی (کوردی و عەرەبی) لە پۆلی دوانزەی ئامادەیی، لە کۆبونەوەی ژمارە (7)ی ساڵی (2022)ی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەرچوو.
|