هەرێم داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا نارد
نها نیوز - هەواڵەکان
.وەزارەتى دارایى هەرێم رایدەگەیەنێت، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم خرایەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ
وەزارەتى دارایى و ئابوریی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ 22ى ئایار بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی نیسانی ساڵی (2025) کە بڕەکەی 50 ملیار و 522 ملیۆن و 750 هەزار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق
.رادەستکردنى بەشى گەنجینەى فیدراڵى لە داهاتى نانەوتى و ناردنى تەرازووى پێداچوونەوە بەشێک لە مەرجەکانى حکومەتى ناوەند و وەزارەتى دارایی عێراقن بۆ ناردنى مووچەى مانگانەى مووچەخۆرانى هەرێم
.ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر لیستی مووچە ئەمڕۆش رەوانەی بەغداد بکرێت، تا رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی دەست بە وردبینیکردنى ناکات
|