کوردستان

شەپۆلێکی بەهێزی گەرما روو لە گەرمیان دەکات

نها نیوز - هەواڵەکان

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە گەرمیان پلەی گەرمی دەگاتە 44 پلەی سیلیزی.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 22ی ئایاری 2025 به‌ڕێوه‌بەرایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌،  ئاسمان ساماڵ دەبێت لە هەندێ ناوچە پەڵە هەور دەبێت، راشیگەیاندووە، پلەی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

پەیوەست بە پێشبینییەکان بۆ سبەی هەینی 23ی5ی2025 ، به‌ڕێوه‌بەرایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی رایگەیاندووە:" ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت ، ئاماژە بەوەشدەکات:" پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ. 

پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان:

هەولێر : 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی
دهۆک : 38 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 41 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان :44 پلەی سیلیزی

 
2025-05-22
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.