شەممە - 26 ته‌موز 2025 م
کوردستان

چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی گرێبەستەکەی مەسرور بارزانی کۆبوونەوەی بەپەلە دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و ئەمریکا کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی ئایار میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە بە مەبەستی تاوتوێی کردنی ڕێکەوتنی نێوان هەرێم و دوو کۆمپانییای ئەمریکی لەبارەی نەوت و غاز چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات.

ئەوەش لە کاتێکدایە دوابەدوای ڕێلەوتنی نێوان هەرێم و چەند کۆمپانیایەکی ئەمرێکی شەپۆلێکی نارەزایەتی لە ناوە دەسەڵاتدارانی عیراق لە نێوانیاندا وەزارەتی نەوتی فیدراڵ دروست بووە کە هۆسداری دەدەن لەوەی ئەو ڕێکەوتنە یاسایی نییە و دانی پیدا نانێن، سەرەرای ئەمانەش ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکی کۆنگرێسی ئەمریکا مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەو ولاتە پشتیوانی خۆی لە گرێبەستەکەی نێوان هەرێم و کۆمپانیاکانی ولاتەکەی دووپاتکردەوە.

 
2025-05-21
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.