کوردستان

گۆڕانكاری لە دوو پۆستی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی کرا

نهانیوز-هەواڵەکان

لە پارێزگای گۆڕانكاریی لە دوو پۆستی ئەمنی دەكرێت و هەردوو بەڕ‌ێوەبەری نوێی پۆلیسی دارستان و فەرماندەی لیوای دووی پاراستنی دام و دەزگا نەوتییەكان دەستبەكار دەبن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی ئایاری 2025 لە ڕێوەرەسمێكدا بە ئامادەبوونی شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی، عەمید وشیار ئەحمەد، وەك بەڕ‌ێوەبەری نوێی پۆلیسی دارستانی پارێزگای سلێمانی دەستبەكار بوو.

هەروەها، عەمید پشتیوان تەها عەلی، لە شوێنی عەمید ئاسۆ شێخ تەها، وەك فەرماندەی نوێی لیوای دووی پاراستنی دام و دەزگا نەوتییەكان دەستبەكاربوو.

16کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.