سعودیە سزای حەجی بێ مۆڵەتی راگەیاند
نهانیوز- هەواڵەکان
وەزارەتی ناوخۆی سعودیە، لەبارەی ئەنجامدانی حەجی بێ مۆڵەت هۆشداری دەدات.
ئەمرۆ چوارشەممە 21ی ئایاری 2025 وەزارەتی ناوخۆی سعودیە بڵاویکردەوە، هەر کەسێک، لەکاتی ئەنجامدانی حەج یان هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی بەبێ مۆڵەت دەستگیربکرێت، تاوەکو بڕی 20 هەزار ریاڵ (زیاتر لە 5000 دۆلاری ئەمریکی) سزای بەسەردا جێبەجێدەکرێت.
راشیگەیاند، ئەو کەسانەی نیشتەجێی وڵاتانی دیکەن و بە قاچاخ یان بە شێوەیەکی نایاسایی هەوڵی حەجکردن دەدەن، دیپۆرت دەکرێنەوە بۆ وڵاتەکانیان و بۆ ماوەی 10 ساڵ رێگەی چوونەژوورەوەیان بۆ سعودیە پێ نادرێت.
وەزارەتەكە داوای لەهەموو لایەك كردووە پابەندبن بە رێسا و رێنماییەكانی حەج، كە ئامانجیان پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی حاجیانە بۆ ئەنجامدانی رێوڕەسمەكانیان بە ئاسانی .
ئەمساڵ بڕیارە زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار هاوڵاتی بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج بەشێوەیەكی رەسمی سەردانی وڵاتی سعودیە بكەن، لەو ژمارەش زیاتر لە پێنج هەزاری خەڵكی هەرێمی كوردستانن.
|