چوارشەممە - 6 ئاب 2025 م
کوردستان

پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە

نهانیوز- هەواڵەکان

کەشناسی هەرێم کەشووهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، سبەینێ پلەکانی گەرما زیاتر ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن".

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێ شوێن دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.

ئاشکراشی دەکات سبەینێ پێنچشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبوونی کەمێک هەور لە ناوچە شاخاویەکان و پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە یەک بۆ سێ پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

بەرزترینی پلەکانی گەرمای ئەمڕۆی شارەکانی هەرێم:

هەولێر: 39 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 39 پلەی سیلیزی

دهۆک: 37 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 41 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 38 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 39 پلەی سیلیزی

سۆران: 35 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 44 پلەی سیلیزی


2025-05-21
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.