کوردستان

ئەمریكا بە فەرمی لەبارەی گرێبەستەکانی لە گەڵ هەرێم هاتە دەنگ

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزارەتی دەرەوەی ئەمريکا هەڵوێستى خۆى لەبارەی گرێبەستەکانی وزە لەنێوان حکومەتى هەرێمی کوردستان و دوو کۆمپانیا ئەمریکییەکە ئاشکراکرد و خۆشحاڵى خۆى بە واژۆکردنی گرێبەستەکە دەربڕى و دەڵێت "سوودی بۆ هاوڵاتییانى هەردوولا دەبێت".

وەزارەتی دەرەوەی ئەمريکا ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی ئایاری 2025 لە راگەيەندراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵايەتیی ئێکس،دەڵێت "خۆشحاڵين کە دەبینین پەیوەندی بازرگانیی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستانی عێراق بە واژۆکردنی رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان فراوانتر دەبێت".

جەختیشیکردەوە، ئەم جۆرە رێککەوتنانە بەرهەمهێنانی گاز لە عێراق فراوانتر دەکەن و سوودی بۆ هاوڵاتیانی هەردوولا دەبێت.

رۆژی دووشەممە، حکومەتى هەرێمى کوردستان دوو گرێبەستى نوێى لەگەڵ هەردوو کۆمپانیاى ئەمریکى ئێچ کەی ئێن ئینێرجی و وێسترن زاگرۆس واژۆ کرد، بۆ بەرهەمهێنانى گاز و نەوت لە کێڵگەکانى میران و تۆپخانە و کوردەمیر، ئەوەش کاردانەوەى وەزارەتى نەوتى عێراقى لێکەوتەوە و بەپێچەوانەى دەستوور و بڕیارەکانى دادگاى فیدراڵى ناویبرد.

 
 
19کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.